Pages

Ads 468x60px

12 Mar 2013

ئۆباما سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كات


ئۆباما سه‌ردانی  ئیسرائیل ده‌كات

بڕیارە رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە باراک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا سەردانی ناوچەی خۆڕھەڵاتی ناوەراست.


نووسینگەی بنیامین نەتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە بەیانێک دا رایگەیاند کە ئۆباما لە سەردانەکەی دا بۆ شاری قودس لەگەڵ شیمۆن پێرێز سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبێتەوەو پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ فەلەستینییەکان و دۆسییەی ئەتۆمی ئێران تاوتوێدەکەن.
چاوەڕوانیش دەکرێت ھەر لەو گەشتەی دا ئۆباما چاوی بە بەرپرسانی فەلەستین بکەوێت لە شاری (رام اللە) و مەسەلەی بەدەوڵەتکردنی فەلەستین لە کۆبوونەوەکانیان دا باسبکرێت.
لە مبارەیەوە سەبری سەیدم راوێژکاری سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین رایگەیاند لایەنی فەلەستینی ئەم سەردانەی ئۆباما بۆ ناوچەکە بە دەرفەت دەزانن بۆ تاووتوێکردنی مەسەلەی دروستکردنی دەوڵەتی فەلەستین، بەتایبەت دوای ئەوەی لە چەند مانگی پێشوو دا فەلەستین وەک ئەندامی چاودێر لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەستنیشانکرا.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates