كێ حه‌شارگه‌كه‌ی سه‌دامی ئاشكراكرد، كورد یان ئه‌مه‌ریكیه‌كان؟
ره‌حمان ئه‌میری
له به‌رنامه‌یه‌كی دۆكیومێنتاریدا كه له ته‌له‌فیزیونی ئه‌لعه‌ربیه‌دا و له ژێرناوی (دوایین شه‌ڕه‌كانی سه‌دام حوسێن) بڵاوكرایه‌وه، ورده‌كاریه‌كانی شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌دام حوسێن و ده‌ستگیركردنی ئاشكرا كرا.
(ئیریك مادۆس) به‌رپرسی لێكۆڵینه‌وه له دۆزینه‌وه‌ی سه‌دام حوسێن ده‌ڵێت، له ساڵی 2003، داوایان لێكردوه كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌دام حوسێن سه‌ردانی تكریت بكات.
ئه‌و به‌رپرسه وتیشی، یه‌كه‌مین كاری ئه‌وان گه‌ڕان به دوای بنه‌ماڵه نزیكه‌كه‌كانی سه‌دام حوسێن بوو، چونكه له‌و بڕوایه‌دا بووین، ئه‌و كاره ده‌بێته هۆی ده‌ستخستنی كۆمه‌ڵێك زانیاری گرنگ له سه‌ر شوێنی نهێنی حه‌وانه‌وه‌ی سه‌دام.
ئه‌و به‌رپه‌رسه ئه‌مریكیه له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت، دوای گه‌یشتنمان بۆ تكریت چوار بنه‌ماڵه له‌وانه بنه‌ماڵه‌ی (مه‌حمه‌د ئیبراهیم عومه‌ر ئه‌لمسلت) له نزیكترین پارێزه‌رانی سه‌دام حوسێنیان ده‌ستگیر كرد.
هه‌روه‌ها (مادۆكس) ده‌ڵێت، له سه‌ره‌تادا ئه‌و پارێزه‌ری سه‌دام ئاماده نه‌بوو هاوكاریان بكات به‌ڵام دواتر و دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان له (محه‌ممه‌د ئیبراهیم)كرد كه 40 كه‌س له نزیكترین ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یمان ده‌ستگیركردووه، ئاماده بوو حه‌شارگه‌ی سه‌دام حوسێنیان بۆ ئاشكرا بكات.
له لایه‌كی دیكه هه‌ر له‌و به‌رنامه دیكۆمێنتاریه‌دا به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی به‌رپرسانی ئه‌مریكا بۆ ئاشكراكردنی حه‌شارگه‌ی سه‌دام، باس له رۆڵی كورده‌كان له ده‌ستگیركردنی سه‌دام حوسێن‌دا ده‌كات.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان له‌و به‌رنامه دیكۆمێنتاریه‌دا بۆچوونی به‌رپرسه ئه‌مریكیه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، كه ئه‌وه كورده‌كان بوون له رێگای بنه‌ماڵه نزیكه‌كانی سه‌دام حوسێن له (عوجه) زانیاری پێویستان له سه‌ر حه‌شارگه‌ی سه‌دام حوسێن خسته به‌رده‌ستی ئه‌مریكیه‌كان.
http://www.nrttv.com/dreje.aspx?jimare=27604
----------------------
-----------------------------------
----------------------
له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجالانه‌وه، قه‌ره‌یلان په‌یامێك ئاڕاسته‌ی په‌كه‌كه ده‌كات
موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجالانی رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه كه له‌رۆژی نه‌ورۆزدا بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێ و كۆتایی هاتنی شه‌ڕی چه‌كداری له‌گه‌ڵ توركیا خستیه‌ڕوو په‌یامێك ئاڕاسته‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه ده‌كات.
سه‌رچاوه توركیه‌كان بڵاویانكرده‌وه موراد قه‌ره‌یلان له رێگه‌ی ئامێری بێ ته‌له‌وه په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه كردووه‌و داوای لێكردوون ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان قه‌ره‌یلان له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه ئه‌وان تاكۆتایی له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌دا ده‌بن كه له‌لایه‌ن ئۆجالانه‌وه ده‌ستی پێكراوه‌و چاودیَری جێبه‌جێكردنیشی ده‌كه‌ن.
قه‌ره‌یلان داوای له هێزه‌كانی په‌كه‌كه كردووه كه به‌بێ فه‌رمانی ئه‌وان جوڵه نه‌كه‌ن و پابه‌ندبن به پێگه‌ی دوور له‌شه‌ڕه‌وه.
رۆژی پێنج شه‌ممه له‌میانه‌ی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزدا له‌شاری ئامه‌د له‌باكوری كوردستان په‌یامێكی ئۆجالان خوێنرایه‌وه كه تێیدا داوای له‌په‌كه‌كه كرد شه‌ڕ رابگرن و هێزه‌كانیان له‌خاكی توركیا بكشێننه‌وه.

خێزانی قه‌زافی جه‌زائیر جێده‌هێڵن
باڵیۆزی جه‌زائیر له‌لیبیا رایگه‌یاند سێ منداڵی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی جه‌زائیریان جێهێشتووه دوای مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌و ولاته‌دا.
هاوسه‌ری قه‌زافی و سێ منداڵی به‌ناوه‌كانی "عائیشه و هانیبال و محه‌مه‌د" له ئابی 2011 داوای مافی په‌نابه‌ریان له جه‌زائیر كرد له‌سه‌روه‌ختی چوونه ناوه‌ی ئۆپۆزسیۆنی لیبیا بۆ ته‌رابلوسی پایته‌خت له‌میانه‌ی شۆڕشی چه‌كداری ئه‌و وڵاته كه كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی قه‌زافی هێنا كه 42 ساڵی خایاند.
له ئه‌یلولی هه‌مان ساڵدا كوڕێكی دیكه‌ی قه‌زافی به‌ناوی "ساعدی" چووه نه‌یجه‌ر.
له‌كاتی شۆڕشی ئه‌و وڵاته‌دا قه‌زافی سێ منداڵی كوژرا به‌ناوه‌كانی "موعته‌سه‌م، سه‌یف، خه‌میس".

No comments:
Post a Comment