په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ده‌كات
بڕیاره كاتژمێژ حه‌وت و 20 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌كاتی ئه‌ڵمانیا په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالی كورد له عێراق بكات و پێده‌چێت گقتوگۆكردنهكهش هه‌نگاوێك بێت بۆ دادگایكردنی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ئه‌ڵمانیا كه یارمه‌تی حكومه‌تی پێشووی عێراقیانداوه كه چه‌كی كیمیای دژ به گه‌لی كورد به‌كارهێناوه.
میران میراوده‌لی نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند: له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی مه‌سیحی ئه‌ڵمانیه‌وه كه فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و وڵاته ده‌كات پێشنیازێك بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پرسی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ئاماده كراوه‌و هه‌ریه‌كه له پارتی سۆسیال دیموكرات و حیزبی سۆسیالیستی یه‌كگرتووی مه‌سیحیه‌وه پشتگیری لێده‌كرێت و بڕیاره له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت.
وتیشی، پێشنیازه‌كه له دوو بڕگه‌ی سه‌ره‌كی پێكهاتووه كه یه‌كه‌میان باس له كیمیابارنكردنی هه‌ڵبه‌جه ده‌كات، دووه‌میشیان باس له ئه‌نفالی گه‌لی كورد ده‌كات.
نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد پێشنیازه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش ده‌كات كه پێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا بكرێت به رێگه‌ی قاچاخ یارمه‌تی حكومه‌تی پێشووی عێراقیانداوه له‌به‌كارهێنانی چه‌كی كیمایدا كه دژ به گه‌لی كورد به‌كارهاتووه‌و ئه‌و كۆمپانیایانه سزا بدرێن كه ئه‌و چه‌كه‌یان پێ فرۆشتووه.
هاوكات وتیشی، به‌پێی پێشنیازه‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه یارمه‌تی مرۆی هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌درێت و ئه‌ڵمانیا ئاماده ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كانی چه‌كی كیمیايی.
گفتوگۆكردنی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر پرسی كیمیابارانكردنی هه‌ڵبه‌جه‌و ئه‌نفال له‌كاتێكدایه كه هه‌ریه‌كه له پارته سیاسیه‌كانی ناو په‌رله‌مانی سوید و په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌ڵویستی خۆیان له‌سه‌ر به‌جێنۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی كورد ده‌ربڕیه‌وه.
nrt tv
No comments:
Post a Comment