هێزه‌كانی ئیسرائیل هێرشیان كرده سه‌ر پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی سوریا
حكومه‌تی ئیسرئایل ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له‌به‌رزاییه‌كانی جۆلان وه‌ڵامی هێرشێكیان داوه‌ته‌وه كه له‌خاكی سوریاوه كراوه‌ته سه‌ریان‌و پێگه‌یه‌كی سه‌ربازییان خاپوور كردووه.
عوفیر جندڵمان، وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له سایتی تویته‌ر رایگه‌یاندووه، هێزه‌كانی ئیسرائیل پێگه‌یه‌كی سوریایان خاپووركردووه، هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و پێگه‌یه‌وه دووجار به چه‌كی سووك ته‌قه له سه‌ربازه‌كانی ئیسرائیل كراوه‌و وتیشی، هێرشه‌كان به ئه‌نقه‌ست ئه‌نجامدراون.
له‌ماوه‌ی ڕابردوشدا چه‌ند جارێك موشه‌ك له‌و ناوچانه‌دا كه‌وتوونه‌ته‌وه كه له‌ژێر ده‌ستی ئیسرائیلان، سوپای ئه‌و وڵاته‌ش به ته‌قه‌كردن‌و بۆردومانكردن وه‌ڵامی سوریای داوه‌ته‌وه.
تا ئێستا نازانرێت ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی ئیسرائیل له‌لایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه ئه‌نجامدراوه یان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیله‌وه.
ئێن ئارتی
////////////////////////
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی: هه‌رێم به‌بێ پاڵپشتی دارایی به‌غدا ناتوانێت بمێنێته‌وه
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی كه هاوڕێیه‌تی جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق، رایگه‌یاند جۆن كیری په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.
به‌رپرسه‌كه كه داوایكردووه ناوی نه‌هێنرێت به ئاژانسی "ئه‌سۆشیه‌تیدپرێس" ی راگه‌یاندووه كیری له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا له‌گه‌ڵ بارزانی هانی ده‌دات یه‌كپارچه‌یی عێراق بپارێزن و تاكلایه‌نانه هه‌نگاو نه‌نێن به‌تایبه‌تی له‌مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و راكێشانی هێڵی سه‌ربه‌خۆی نه‌وت له‌نێوان هه‌رێم و توركیا.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكیه "هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌غدا پاڵپشتی دارایی نه‌كات".
ئه‌و به‌رپرسه راشیگه‌یاندووه كیری له‌كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی داوایان لێده‌كات رێگه بگرن له تێپه‌ڕبوونی فڕۆكه‌كانی ئێران به‌سه‌ر ئاسمانی عێراقدا بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ رژێمی ئه‌سه‌د.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه بڕیاری دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له‌عێراق مه‌ترسیداره‌و ده‌بێت پێداچونه‌وه‌ی پێدا بكرێت.

No comments:
Post a Comment