Pages

Ads 468x60px

6 Mar 2013

وەتۆ ویژی ناهید موکرئ لە گەل رادیوی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە سەر ٨ مارەس



 وەتۆ ویژی ناهید موکرئ  لە گەل رادیوی کوردی دەنگی ئەمەریکا  لە سەر ٨ مارەس

ناهید موکری: ئیسلام له‌ بناغه‌دا بیرکردنه‌وه‌یه‌کی دژ به‌ ژنه‌

له‌ ده‌روازه‌ێ 8 مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، کۆمه‌ڵگای کوردستان چۆن ده‌روانێته‌ ژنان و ئه‌رک ومافه‌کانیان.



خانم ناهید موکری چالاکی کاروباری ژنان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت " به‌ داخه‌ه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامارێکی دیاری کراو له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان له‌و باره‌وه‌ نییه‌ ئه‌و قسانه‌ێ که‌ ده‌ێکین نسبیه‌، به‌ڵام له‌ چوار پارچه‌ێ کوردستان به‌و جۆره‌ی ئێمه‌ گه‌واهین بارو دۆخی ژنان له‌ هه‌ل و مه‌رجێکی گونجاودا نییه‌ به‌رامبه‌ر به‌و پێشه‌وه‌ چونانه‌ی جیهانی مۆدیرن له‌م ده‌یه‌ێ دواییه‌دا کردویه‌تی، خانم موکری هه‌ر‌ وه‌ها  ده‌ڵێت بۆ نمونه‌ له‌ کوردستانی باشور که‌ که‌م و زۆر که‌ش و هه‌وایه‌کی ئازاد بۆ خه‌ڵکی کورد ڕه‌خساوه‌ و ژنانیش ده‌گرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بکه‌ێن باری ژنان له‌ دوو ده‌یه‌ی دواییدا نه‌ک ته‌نها به‌ره‌و باشتر نه‌ڕۆیشتوه‌ به‌ڵکو به‌ددتر بوه‌ته‌وه‌ ". 
http://www.dengiamerika.com/content/article/1615661.html
////////////////////////

هوگۆ چاڤێزی سه‌رۆکی ڤه‌نزوێلا کۆچی دوایی کرد


نیکۆلاس مادوورۆ جێـگری سه‌رۆکی ڤه‌نزوێلا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ گوته‌یه‌کدا له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ڕایگه‌یاند هوگۆ چاڤێزی سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ی پاش دوو سـاڵ له‌ ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا کۆچی دوایی کرد.

هوگۆ چاڤێز که‌ له‌ ته‌مه‌نی 58 سـاڵیدا له‌ نه‌خۆشـخانه‌ی کا‌را‌کاسی له‌شـکری گیانی له‌ده‌ستدا، له‌ ناوه‌ڕاستی سـاڵی 2011 وه‌ زانرا دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سێ‌به‌نده‌ بووه‌.
چوار جار له‌ کۆبا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام درا، دوایـین جاریان ئه‌وه‌ی له‌ 11 ی مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوو بوو و ئیدی له‌ پاش ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌وه‌ له‌ شوێنێـکی گشتیدا نه‌بینرایه‌وه‌.
چاڤێز که‌ ئه‌فسه‌رێـکی له‌شـکری بوو ،له‌ 2 ی مانگی دووی سـاڵی 1999 پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی ڤه‌نزوێلای بۆ ماوه‌ی 14 سـاڵ گرته‌ ده‌ست. له‌ ماوه‌ی حکومڕانیـیه‌که‌ی به‌وه‌ ناسرا که‌ ڕێبه‌رێـکی دژ ڕۆژئاوایه‌ و لایه‌نگری ڕژێمه‌کانی عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن و ئێران و سوریای ئێسـتای ده‌کرد.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates