دکتۆر مه‌حمود عوسمان: پێشنیار ده‌که‌م لایه‌نی کو‌ردی خه‌ریکی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی خۆی بێت
دەنگی کو‌ردی ئەمەریکا
دادگایه‌كی عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ رافیع عیساوی، وه‌زیری دارایی عێراقی ده‌ركردوه. هه‌روه‌ها رافیع عیساویش له‌به‌رده‌م خۆپیشانده‌رانی شاری رومادی ئه‌نبار ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی عێراق راگه‌یاند. له‌سه‌ر کاردانه‌وه و کاریگه‌ری ئه‌م ڕووداوه له عێراق و هه‌رێمه‌که‌دا، دکتۆر مه‌حمود عوسمان په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له په‌له‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له وتوێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی شتێکی باشه ئه‌گه‌ر لایه‌نی کو‌ردی بتوانێت ڕۆڵێک ببینێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی عێراق به مه‌رجێک پێش ئه‌وه ڵێکۆڵینه‌وه بکات و به وردی بزانێت که تاڕاده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتووده‌بێت، به‌ڵام کێشه‌کانی خۆی له پێشدابێت و بتوانێت له‌و کاره‌ی که ده‌یکات، کێشه‌کانی خۆشی بخاته پێش چاو و جێبه‌جێـیان بکات، چونکه چه‌ند ساڵه ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر نه‌کراون و ماونه‌ته‌وه.
وتووێژی دکتۆر مه‌حمود عوسمان
http://www.dengiamerika.com/content/article/1613430.html
/////////////////
که‌مال ڕه‌ئووف: کورد له به‌غدا خاوه‌نی وتارێکی نه‌ته‌وه‌یی نیـیه
له پاش جۆرێك له نزیکبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی جموجۆڵه دیبلۆماسیـیه‌کان و دانوستاندنه‌کانی نێوانیان، ده‌شێت بگوترێت بۆچی گۆڕانکاری به‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سه‌رکردایه‌تی کورددا هات که له ڕابردوودا ده‌سه‌ڵاتی کو‌ردی یان چمکێکی سه‌ره‌کی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گوتبویان پـێکه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ مالیکـیدا مه‌حاڵه و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یان له مالیکی دابوو.
ڕۆژنامه‌وان و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتی به‌ڕێز که‌مال ڕه‌ئووف ده‌ڵێت به‌داخه‌وه ئه‌م جاره‌ش سه‌رکردایه‌تی کورد نه‌وت و داهاتی نه‌وتیان خستۆته پـێش کێشه سیاسیه سه‌ره‌کیـیه‌کاندا.
ناوبراو ده‌ڵێت خۆپیشاندانه‌کانی سونه‌کان ڕۆڵی بینیوه له بارودۆخه‌که‌دا.
وتووێژی که‌مال ڕه‌ئووف
- http://www.dengiamerika.com/content/article/1612620.html
No comments:
Post a Comment