Pages

Ads 468x60px

3 Mar 2013

Dwênê , wefdêkî hkumetî herêmî kurdistan serdanî şarî bexday kird, amancîş leserdaneke yeklayîkirdnewey pirsî xerckirdnî parey ew kompanyayaney newt bu ke leherêm kar deken.



Dwênê , wefdêkî hkumetî herêmî kurdistan serdanî şarî bexday kird, amancîş leserdaneke yeklayîkirdnewey pirsî xerckirdnî parey ew kompanyayaney newt bu ke leherêm kar deken.


Kobuneweke beserperşitî usame nucêfî serokî perlemanî 'êraq û bebeşdarî roj nurî şaweys cêgrî serok wezîranî 'êraq û wezîranî newt û plandanan û darayî 'êraq û aştî hewramî wezîrî samane sruştîyekan berêweçu.
Le paş kobûneweke rageyenra ke layenekan nekewtûnete rêkkewtin û  kobûneweke şkistî hêna.
Wtebêjî lîstî hawpeymanî kurdistanî  mueyed teyb be ajansî "royterz" î rageyanduwe giftugokan sebaret be pêdanî parey kompanya newtyekan geyiştuwete rêgeyekî daxraw û be binbest geyiştuwe, hellwêstî hkumetî îtîhadîşî be tektîk bo "tirsandinî" kompanya newtyekan nawbird.
Herweha wtî kurd amadenîye sazş leser parey ew kompanya newtyane bkat ke leherêmî kurdistan kardeken.
Ledway şkistî kobuneweke, usame nucêfî serokî perlemanî 'êraq  birryarîda  rojî duşemmey dahatu 4î azar, proje yasay budce bxate dengdanewe bemebestî pesendkirdnî.
- See more at: http://qandilpost.com/sorani/details.aspx?id=298#sthash.5DtrZBG4.dpuf
------------------------
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ فه‌رمی شکست هێنانی له‌گه‌ل به‌غدا ڕاگه‌یاند -
کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ل به‌غداد ده‌رباره‌ی پرسی‌ خه‌رجكردنی پاره‌ی‌ ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی‌ نەوت بو كه‌ له‌هه‌رێم كار ده‌كه‌ن شکستی هێنا و هاوپه‌یمانی کوردستانیش به‌ فه‌رمی شکستهێنانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی راگه‌یاند.
دوێنێ ‌، وه‌فدێکی حکومەتی ھەرێمی‌ كوردستان سەردانی شاری‌ بەغدای‌ كرد، ئامانجیش له‌سه‌ردانه‌كه‌ یەکلاییکردنەوەی پرسی‌ خه‌رجكردنی پاره‌ی‌ ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی‌ نەوت بو كه‌ له‌هه‌رێم كار ده‌كه‌ن.
كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ ئوسامه‌ نوجێفی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق‌ و به‌به‌شداری‌ رۆژ نوری‌ شاوه‌یس جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق‌ و وه‌زیرانی‌ نه‌وت‌ و پلاندانان‌ و دارایی عێراق‌ و ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ وەزیری سامانە سروشتییەکان به‌رێوه‌چو.
له‌ پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ راگه‌یه‌نرا که‌ لایه‌نه‌کان نه‌که‌وتوونه‌ته‌ رێککه‌وتن و  کۆبوونه‌وه‌که‌ شکستی هێنا.
وته‌بێژی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌  موئه‌یه‌د ته‌یب به‌ ئاژانسی‌ "رۆیته‌رز" ی‌ راگه‌یاندووه‌ گفتوگۆكان سه‌باره‌ت به‌ پێدانی‌ پاره‌ی‌ كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ رێگه‌یه‌كی‌ داخراو و به‌ بنبه‌ست گه‌یشتووه‌، هه‌ڵوێستی‌ حكومه‌تی‌ ئیتیحادیشی‌ به‌ ته‌كتیك بۆ "ترساندنی‌" كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان ناوبرد.
هه‌روه‌ها وتی‌ كورد ئاماده‌نییه‌ سازش له‌سه‌ر پاره‌ی‌ ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه‌ بكات كه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان كارده‌كه‌ن.
له‌دوای شكستی كۆبونه‌وه‌كه،‌ ئوسامه‌ نوجێفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ‌ بڕیاریدا  رۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو 4ی‌ ئازار، پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ بخاته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ په‌سه‌ندكردنی‌.
- See more at: http://qandilpost.com/sorani/details.aspx?id=298#sthash.5DtrZBG4.dpuf
-------------------------------------
_________________
Şandekey BiDP  KiCD ke pêkhatbû le hawserokanî kongrey cvakî dîmukratî KiCD ehmed turk û aysel toxlluk, hawserokanî BiDP gullten kşanak û sellahedîn demîrtaş, perlemantaran ; srrî sureya onder û alltantan, bo geyandinî namey rêberî gelî kurd 'ebdullla ocalan be karbedestanî KiCK hatne başurî kurdistan. Şandeke le rojî duwemî serdanekeyanda çûne qendîl û legell şandêk le karbedestanî KiCK ke tyayda serokî destey berrêweberî KiCK murad karayllan îş hebû dîdaryan encamda .

Behoy bordumanewe neyantwanî yekem roj bçin 
Şandekey KiCD û BiDP emrro gerranewe bo hewlêr û le nusîngey BiDP le hewlêr konifransêkî rojnamenûsîyan encamda . Le konifransekeda ke jmareyekî zor le nwêneranî mîdîya kurdî û byanîyekan amadey bûn, hawserokî giştî BiDP gullten kşanak amajey bewe kird ke behoy bordumanî frroke cengîyekanî supay turkewe neyantwanî rojî yekem serdanî qendîl bken û naçar bûn rojî duwem biçne herêmeke . 
KICK lemawey (10) rojda wellamî nameke dedatewe 
Kşanak destinîşanî kird ke ewan le qendîl legell berrêweberanî KiCK ke lenawyanda serokî destey berrêweberî KiCK murad karayllan îşî lenaw da buwe dîdaryan encamdawe. Kşanak eweşî xisterrû ke berrêweberanî KiCK xoşhallî xoyan lemerr hewllekanyan bo aştî derbrrîwe û eweşî wit ke ewan namekeyan radestî berrêweberanî KiCK û ewanîş pêyan wtûn :" lemawey hefteyek yan (10) rojda wellamî nameke dedenewe . " 
Serbaze dîlekan azad dekrên 
Rêberî gelî kurd 'ebdullla ocalan le dîdarekeyda legell şandî duwemî perlemantaran î BiDP da bangewazî azadkirdnî serbaze dîlekanî destî PiKKî kirdbû. Kşanak lew bareyewe raygeyand ke eweş tewereyekî dîdarekeyan buwe û wtî :" berrêweberanî KiCK pêyan wtîn ke le rêgey parte syasî û dezga û rêkixrawe medenîyekanewe lemawey (10) serbaze dîlekan azad dekeyn . "
KICK : ocalan îrademane 
Kşanak  eweşî xisterrû ke berrêweberanî KiCK lew dîdareda pêyan rageyandûn ke ewan dillxoşn be hewllekan bo berqerarkirdnî aştî û wtîşî :" pêyan wtîn ke le hemû kat û le hemû şwênêk ocalan îrademan ." 
Kşanak bangewazîşî le endamanî mîdyakan  kird ke bo ptewtirkirdnî qonaxeke û rêgirtin le pûç kirdnî hewllekan pêwîste piştgîrîyekî tewaw bden be qonaxeke  .
Karayllan : ger aştî bbêt ba aştîyekî şkomendane bêt 
Dwa bedway kşanak, her yek le hawserokanî giştî KiCD  ehmed turk û aysel tuxlluk lêdwanyan da, ehmed turk wtî:" dîdarekeman erênî û baş bû, ewanîş xoşhallî xoyan lemerr hewllî brewdan be aştî û çareserî derbrrî, piştgîrî le qonaxeke deken ." ehmed turk eweşî xiste rû ke karayllan raygeyanduwe :" eger aştî bbêt, ba aştîyekî şkomendane bêt ." herweha hawserokî KiCD supasî part û layene syasîyekanî herêmî başurî kurdistanî kird ke pêşwazîyekî germyan lêkridûn û destinîşanî kird ke part û layene syasîyekanî başurî kurdistanîş kar bo berqerarkirdnî aştî û dîmukratî deken .
Toxlluk : pêwîste sercem mîdyakan piştîwanî le qonaxeke bken 
Leberdewamî konifranse rojnamenûsîyekeda aysel toxlluk amajey bewe kird ke le qendîl pêşwazîyekî germyan lêkrawe û wtî:" ewan piştîwanîyekî baş le qonaxeke deken, dellên rêberman çî bllêt, ême dillsozî ewîn, ew îradey êmeye ." toxlluk destinîşanî kird ke sererray bordumanî frroke cengîyekanî supay turk le djî nawçeke, le qendîl îradeyekî behêzî çareserîyan bedîkirduwe . Nawbraw wtîşî :"serdanekeman bo qendîl hîway çareserî behêz kirdîn . " 

Serdanekeyan drêjey debêt 


------------------
KCK له‌ماوه‌ی (10) رۆژدا وه‌ڵامی نامه‌که‌ی ئۆجالان ده‌داته‌وه‌ 
شاندی KCD و BDP دوای سه‌ردانه‌که‌یان بۆ قه‌ندیل، له‌ کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌نووسیدا له‌ هه‌ولێر رایانگه‌یاند که‌ ئه‌وان چاویان به‌ سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری KCK موراد کارایڵان  و کاربه‌ده‌ستانی تری KCK که‌وتووه‌. شانده‌که‌ ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو که‌ کاربه‌ده‌ستانی KCK رایانگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌وان له‌ماوه‌ی (10) رۆژدا وه‌ڵامی نامه‌که‌ی ئۆجالان ده‌ده‌نه‌وه‌ . هه‌روه‌ها ئاماژیان به‌وه‌ کرد که‌ کاربه‌ده‌ستانی KCK رایانگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ماوه‌ی (10) رۆژدا له‌ رێگه‌ی ده‌زگا و رێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کان و پارته‌ سیاسییه‌کانه‌وه‌ سه‌ربازه‌ دیله‌کان ئازاد ده‌که‌ن . 
شانده‌که‌ی BDP ــ KCD که‌ پێکهاتبوو له‌ هاوسه‌رۆکانی کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتی KCD ئه‌حمه‌د تورک و ئایسه‌ل تۆغڵوک، هاوسه‌رۆکانی BDP گوڵته‌ن کشاناک و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، په‌رله‌مانتاران ؛ سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر و ئاڵتانتان، بۆ گه‌یاندنی نامه‌ی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان به‌ کاربه‌ده‌ستانی KCK هاتنه‌ باشوری کوردستان. شانده‌که‌ له‌ رۆژی دووه‌می سه‌ردانه‌که‌یاندا چوونه‌ قه‌ندیل و له‌گه‌ڵ‌ شاندێک له‌ کاربه‌ده‌ستانی KCK که‌ تیایدا سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری KCK موراد کارایڵان یش هه‌بوو دیداریان ئه‌نجامدا .  
به‌هۆی بۆردومانه‌وه‌ نه‌یانتوانی یه‌که‌م رۆژ بچن 
شانده‌که‌ی KCD و BDP ئه‌مڕۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر و له‌ نوسینگه‌ی BDP له‌ هه‌ولێر کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌نووسییان ئه‌نجامدا . له‌ کۆنفرانسه‌که‌دا که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ نوێنه‌رانی میدییا کوردی و بیانییه‌کان ئاماده‌ی بوون، هاوسه‌رۆکی گشتی BDP گوڵته‌ن کشاناک ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکه‌وه‌ نه‌یانتوانی رۆژی یه‌که‌م سه‌ردانی قه‌ندیل بکه‌ن و ناچار بوون رۆژی دووه‌م بچنه‌ هه‌رێمه‌که‌ .  
KCK له‌ماوه‌ی (10) رۆژدا وه‌ڵامی نامه‌که‌ ده‌داته‌وه‌ 
کشاناک ده‌ستنیشانی کرد که‌ ئه‌وان له‌ قه‌ندیل له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی KCK که‌ له‌ناویاندا سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری KCK موراد کارایڵان یشی له‌ناو دا بووه‌ دیداریان ئه‌نجامداوه‌. کشاناک ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی KCK خۆشحاڵی خۆیان له‌مه‌ڕ هه‌وڵه‌کانیان بۆ ئاشتی ده‌ربڕیوه‌ و ئه‌وه‌شی وت که‌ ئه‌وان نامه‌که‌یان راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رانی KCK و ئه‌وانیش پێیان وتوون :" له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک یان (10) رۆژدا وه‌ڵامی نامه‌که‌ ده‌ده‌نه‌وه‌ . "  
سه‌ربازه‌ دیله‌کان ئازاد ده‌کرێن 
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان له‌ دیداره‌که‌یدا له‌گه‌ڵ‌ شاندی دووه‌می په‌رله‌مانتاران ی BDP دا بانگه‌وازی ئازادکردنی سه‌ربازه‌ دیله‌کانی ده‌ستی PKKی کردبوو. کشاناک له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند که‌ ئه‌وه‌ش ته‌وه‌ره‌یه‌کی دیداره‌که‌یان بووه‌ و وتی :" به‌ڕێوه‌به‌رانی KCK پێیان وتین که‌ له‌ رێگه‌ی پارته‌ سیاسی و ده‌زگا و رێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کانه‌وه‌ له‌ماوه‌ی (10) سه‌ربازه‌ دیله‌کان ئازاد ده‌که‌ین . " 
KCK : ئۆجالان ئیراده‌مانه‌ 
کشاناک  ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی KCK له‌و دیداره‌دا پێیان راگه‌یاندوون که‌ ئه‌وان دڵخۆشن به‌ هه‌وڵه‌کان بۆ به‌رقه‌رارکردنی ئاشتی و وتیشی :" پێیان وتین که‌ له‌ هه‌موو کات و له‌ هه‌موو شوێنێک ئۆجالان ئیراده‌مان ." 
کشاناک بانگه‌وازیشی له‌ ئه‌ندامانی میدیاکان  کرد که‌ بۆ پته‌وترکردنی قۆناخه‌که‌ و رێگرتن له‌ پووچ کردنی هه‌وڵه‌کان پێویسته‌ پشتگیرییه‌کی ته‌واو بده‌ن به‌ قۆناخه‌که‌  . 
کارایڵان : گه‌ر ئاشتی ببێت با ئاشتییه‌کی شکۆمه‌ندانه‌ بێت 
دوا به‌دوای کشاناک، هه‌ر یه‌ک له‌ هاوسه‌رۆکانی گشتی KCD  ئه‌حمه‌د تورک و ئایسه‌ل توغڵوک لێدوانیان دا، ئه‌حمه‌د تورک وتی:" دیداره‌که‌مان ئه‌رێنی و باش بوو، ئه‌وانیش خۆشحاڵی خۆیان له‌مه‌ڕ هه‌وڵی بره‌ودان به‌ ئاشتی و چاره‌سه‌ری ده‌ربڕی، پشتگیری له‌ قۆناخه‌که‌ ده‌که‌ن ." ئه‌حمه‌د تورک ئه‌وه‌شی خسته‌ روو که‌ کارایڵان رایگه‌یاندووه‌ :" ئه‌گه‌ر ئاشتی ببێت، با ئاشتییه‌کی شکۆمه‌ندانه‌ بێت ." هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆکی KCD سوپاسی پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی باشوری کوردستانی کرد که‌ پێشوازییه‌کی گه‌رمیان لێکردوون و ده‌ستنیشانی کرد که‌ پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی باشوری کوردستانیش کار بۆ به‌رقه‌رارکردنی ئاشتی و دیموکراتی ده‌که‌ن .  
تۆغڵوک : پێویسته‌ سه‌رجه‌م میدیاکان پشتیوانی له‌ قۆناخه‌که‌ بکه‌ن 
له‌به‌رده‌وامی کۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌نووسییه‌که‌دا ئایسه‌ل تۆغڵوک ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ له‌ قه‌ندیل پێشوازییه‌کی گه‌رمیان لێکراوه‌ و وتی:" ئه‌وان پشتیوانییه‌کی باش له‌ قۆناخه‌که‌ ده‌که‌ن، ده‌ڵێن رێبه‌رمان چی بڵێت، ئێمه‌ دڵسۆزی ئه‌وین، ئه‌و ئیراده‌ی ئێمه‌یه‌ ." تۆغڵوک ده‌ستنیشانی کرد که‌ سه‌ره‌ڕای بۆردومانی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی سوپای تورک له‌ دژی ناوچه‌که‌، له‌ قه‌ندیل ئیراده‌یه‌کی به‌هێزی چاره‌سه‌رییان به‌دیکردووه‌ . ناوبراو وتیشی :"سه‌ردانه‌که‌مان بۆ قه‌ندیل هیوای چاره‌سه‌ری به‌هێز کردین . "  
سه‌ردانه‌که‌یان درێژه‌ی ده‌بێت 
راگه‌یه‌ندرا که‌ شانده‌که‌ی BDP و KCD له‌لایه‌ن ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی YNK و سه‌رۆک وه‌زیری پێشووی هه‌رێمی باشوری کوردستان د. به‌رهه‌م ساڵح ه‌وه‌ بانگهێشتی خواردن کراون و ئه‌مشه‌و میوانی ده‌بن. هاوکات شانده‌که‌ له‌ هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن له‌ سه‌ردانه‌که‌یان و بڕیاره‌ رۆژی دووشه‌مه‌ له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی باشوری کوردستان نێچیرڤان بارزانی دیدارێک ئه‌نجام بده‌ن . 
- See more at: http://qandilpost.com/sorani/details.aspx?id=305#sthash.azkMOfGb.dpuf

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates