Pages

Ads 468x60px

1 Mar 2013

له‌ ماوی دو هه‌فته‌ی رابردودا دو ژن له‌ هه‌ورامان به‌ هۆکارگه‌لێکی جیاواز کوژراون



له‌ ماوی دو هه‌فته‌ی رابردودا دو ژن له‌ هه‌ورامان به‌ هۆکارگه‌لێکی جیاواز کوژراون




زوڵم و نابه‌رابه‌ری ، کوشتن و ده‌سدرێژی کردن دژی ژنان له‌ کوردستان به‌رده‌وامه‌ و سیستمی داگیرکه‌ری به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ک په‌ره‌ به‌و نابه‌رابه‌ریانه‌ ده‌دات ، هه‌ر له‌و باره‌وه‌ و به‌ پێی هه‌واڵێک که‌ به‌ ده‌ستی ژنانی ئازه‌رمێهری کوردستان گه‌یشتوه‌ ،ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ له‌مه‌و پێش کچێکی ته‌مه‌ن 22 ساڵان به‌ ناوی شادیه‌ باسامی له‌ گوندی بێساران سه‌ر به‌ هه‌ورامانی ژاوه‌رۆ به‌ هۆی ئه‌وه‌ له‌ لایه‌ن کارمه‌ندێکی سپای ئه‌و گونده‌ به‌ ناوی جه‌مشید چاوشی سه‌ربه‌ ئیتلاعاتی سپای سه‌وڵاواوه‌ ده‌ستدرێژی سێکسی ئه‌کرێته‌ سه‌ر، ئاگر له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات و گیانی له‌ ده‌ست ده‌دات.



جێی وتنه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ سه‌ر به‌ ئیتلاعاتی سپا بوه‌ ئه‌م کاره‌ساته‌ تا ئێستا به‌ نهێنی ماوه‌ته‌وه‌ .
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ژنێک له‌ گوندی ژان سه‌ربه‌ هه‌ورامانی ژاوه‌رۆ به‌ ناوی لاولاو سادقی له‌ لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه‌ و له‌ پێش منداڵه‌کانیدا ده‌درێته‌ به‌ر چه‌قۆ له‌ ئاکامدا گیانی له‌ ده‌ست ده‌دا.



////////////////////



Gona Saed
با لە ٨ ی مارسی ٢٠١٣ وە بە هەموومان دەست بکەین بە ناشتنی کەلتوری کۆنەپەرستی و پیاوسالاری لە جیاتی ناشتنی جەستەی کچان و ژنانی کۆمەڵگەکەمان ..

با بە هەموومان پشتیوانی بکەین لە داواکاریەکانی کەمپینی ئەحلام مەنسوور بۆ ٨ ی مارس و ڕێپێوانی گروپی ژیان لە شاری سلێمانی و خۆپیشاندانی ڕێکخراوەی ژنانی کورد و خۆرهەڵاتی لە لەندەن و هەموو ئەو هەوڵ و تێکۆشانانەی تر کە دەدرێت بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی بۆ بەدیهێنانی ئاڵ و گۆڕی ڕیشەیی لە وەزعی ژناندا لە کوردستان ..

باگەوازی گروپی ژیان :

" گروپی ژیان بە هاوکاری رێکخراوەکانی ژنان و مافی مرۆڤ ، کەسایەتی و ناوەندەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان بە دروشمی " نا بۆ سازش کردن لە سەر پرس و مافەکانی ژنان" بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن رێپێوانێک لە سلێمانی ساز دەکات.سەرجەم هاوڵاتیان و لایەنکان و ڕێکخراوەکان دەتوانن بە دروشم و لافیتەی خۆیان کە پێوەندی هەبێت بە پاراستنی ژنان و داکۆکی کردن لە مافی ژنان دەتوانن بەشدار بن.
کات: ٨ی مارس کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ "

لینکی کەمپینی ئەحلام مەنسور :
http://www.emrro.com/kempiniehlamm.htm

لینکی خۆپیشاندانی بەردەم حکومەتی هەرێم لە لەندەن :
http://www.awene.com/article/2013/02/27/19663




No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates