Pages

Ads 468x60px

1 Mar 2013

كۆنگرەی رۆژنامەوانی مەلا بەختیار و ئەحمەد تورك لە شاری سلیمانی


بۆردومانی‌ فرۆكه‌كانی‌ توركیا رێگره‌ له‌گه‌یاندنی‌ نامه‌كه‌ی‌ ئۆجه‌لان بۆ قه‌ندیل

لە لایەک دەولەتی تورک باسی دانۆستان دەکات لە لایەکی دیکەوە هێرەشی ئاسمانی دەکاتە سەر هەریمی میدیا  


كۆنگرەی رۆژنامەوانی مەلا بەختیار و ئەحمەد تورك لە 

شاری سلیمانی


هەوالەکانی رۆژ ئاوایی کوردستان   
مه‌لا به‌ختیار كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند، بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا بۆسه‌ر شاری قه‌ندیل رێگره‌ له‌وه‌ی‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ ئۆجه‌لان بگه‌یه‌نرێته‌ گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌.

له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ ڕابردوودا، فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا بۆ شه‌شه‌م  جار بۆردومانی‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ قه‌ندیلیان كردووه‌ به‌ بیانوی‌ لێدان له‌بنكه‌و باره‌گاكانی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان په‌كه‌كه‌، ئه‌مه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ سه‌ردان چاوه‌ڕوانكراوی‌ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا بۆ قه‌ندیل به‌ مه‌به‌ستی‌ گه‌اندنی‌ په‌یامێكی‌ ئۆجه‌لان.

له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌سلێمانی‌ سازیانكرد، هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌حمه‌د تورك‌و و مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ هێشتا دیار نییه‌ كه‌ ده‌توانن ئه‌مڕۆ بڕۆن بۆ قه‌ندیل یان نا.

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی‌ BDP  ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد نامه‌که‌ی‌ ئۆجه‌لان كه‌ له‌ زیندانی‌ ئیمرالییه‌وه‌ ره‌وانه‌ی‌ قه‌ندیل كراوه‌،‌ له‌ (20) لاپه‌ڕه‌  پێكهاتووه‌و به‌شێکی‌ بۆ BDP یه‌، ئه‌وانی‌ دیکه‌شی‌ بۆ قه‌ندیل و ئه‌وروپایه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ تێدایه‌، "ئێمه‌ش نامه‌که‌ به‌ موخاته‌به‌کانی ده‌گه‌یه‌نین".

له‌ ئێستا ئه‌و وه‌فده‌ی‌ پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراتی‌ (به‌ده‌په‌) ك ه‌به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ سلێمانی‌ به‌ره‌و قه‌ندیل نه‌كه‌وتووه‌ته‌ ڕێ و دیاریش نییه‌ كه‌ی‌ به‌ره‌و قه‌ندیل به‌ڕێده‌كه‌ون، ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ بۆردومانه‌كه‌ی‌ قه‌ندیله‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ تائێستا ناوه‌رۆكی‌ نامه‌كه‌ی‌ ئۆجالان بۆ سه‌ركرده‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام ده‌وترێت ئۆجالان نه‌خشه‌ ڕێگایه‌كی‌ بۆ چۆنیه‌تی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ پرسی‌ كورد له‌باكوری‌ كوردستان خستۆته‌ڕوو.

رۆژی‌ 3ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ ئه‌مساڵ بۆ جاری‌ یه‌كه‌م دوای‌ 14 ساڵ ئه‌حمه‌د تورك و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری تری به‌ده‌په‌ سه‌ردانی‌ ئۆجه‌لانیان كرد له‌دوورگه‌ی‌ ئیمرالی‌ و رۆژی‌ 23ی‌ ئه‌م مانگه‌ش سێ‌ په‌رله‌مانتاری‌ تر سه‌ردانی‌ ئۆجه‌لانیان كرد، په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن ئۆجه‌لان سێ‌ نامه‌ی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ده‌په‌ و قه‌ندیل و ئه‌وروپا كردوه‌ له‌باره‌ی‌ چۆنێتی‌ چاره‌سه‌ری‌ پرسی‌ كورد. گه‌یاندنی نامه‌كه‌ی ئۆجالانیش بۆپه‌كه‌كه‌ به‌ وه‌فدێكی به‌ده‌په‌و كه‌جه‌كه‌ سپێردراوه‌ كه‌تائێستا به‌هۆی بۆردمانه‌كانی توركیاوه‌ بۆ قه‌ندیل نه‌یان توانیوه‌ ئه‌و نامه‌یه‌ بگه‌یه‌ننه‌ به‌رپرسانی په‌كه‌كه‌.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates