YPG
به‌شێکی زۆری شارۆچکه‌ی رمێلانی ئازاد کرد
یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG به‌شێکی زۆری شارۆچکه‌ی رمێلانی سه‌ر به گرکێ له‌گێی له گرووپه چه‌کداره جاشه‌کان و سه‌ربازه‌کانی رژێمی سوریا پاککرده‌وه و زۆربه‌ی دام و ده‌زگا حکومییه‌کانی کۆنترۆڵکرد .
کاتژمێر 03.00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG سه‌رجه‌م رێگاکانی هاتووچۆی شارۆچکه‌ی رمێلانی گرت و پاشان زۆربه‌ی دام و ده‌زگا حکومییه‌کانی رژێمی به‌عسی کۆنترۆڵکرد و گه‌مارۆی ناوه‌نده‌کانی ( به‌رگری سه‌ربازی، به‌رگری سیاسی و که‌تیبه‌ی حه‌جانه ) یان دا .
YPG له‌و چالاکییه‌دا : به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس، ناوه‌ندی پارتی به‌عس، ناوه‌ندی گه‌نجانی سه‌ر به پارتی به‌عس و سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌کانی شاره‌که‌ی کۆنترۆڵ کرد و ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه چه‌کی سه‌ربازانی رژێمدا گرت .
پێشتریش YPG به هاوکاری خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی چلاخای سه‌ر به شاری گرکێ له‌گێ که ده‌که‌وێته دووری (45) کم له رۆژهه‌ڵاتی شاری قامیشلۆ و ناوچه‌که‌یان ئازاد کردبوو.
هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانه‌کانی YPG له رۆژی 9ی کانوونی دووه‌مدا گه‌مارۆی که‌تیبه‌یه‌کی (200) سه‌ربازی سوپای رژێمی سوریایان دابوو، گه‌مارۆکه ماوه‌ی (11) رۆژی خایاندبوو و پاشان ناوچه‌که به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن YPG ه‌وه کۆنترۆڵ کرابوو .
-------------------
له عه‌فرین و حه‌سه‌که دوو گه‌نجی کورد بێ سه‌رو شوێن
رۆژى 22 شوباتى 2013 گه‌نجێکى کورد به‌ناوى ( سه‌لیم عه‌لیکۆ ) که خه‌لکى شاری عه‌فرینه له‌ماڵى خۆى ده‌چێته ده‌ره‌وه و ناگه‌ڕێته‌وه، هاوکات ماوه‌ی سێ مانگه گه‌نجێکی تر له شاری حه‌سه‌که له‌دوای ئه‌وه‌ی بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی به‌ره‌و باکوری کوردستان به‌ڕێکه‌وتبوو تا ئێستا بێ سه‌روشوێنه .
له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاى ده‌ستپێکردنى شۆرشى گه‌لى سوریا گه‌لێک رووداوى بێسه‌روشوێبوون په‌ره‌ی سه‌ندووه و ئه‌م دیارده‌یه‌ش به‌تایبه‌تی له شاره‌کانى حه‌له‌ب و عه‌فرین زیاتر به‌دی ده‌کرێت . بنه‌ماڵه‌ى سه‌لیم عه‌لیکۆ له‌وساته‌وه‌ى کوڕه‌که‌یان وونبووه تا ئیستا هه‌موو هه‌وڵدانێکیان داوه به‌ڵام بێ ئه‌نجام بووه.
که‌س وکارى سه‌لیم داوایان کرد هه‌رکه‌سێک زانیارى له‌سه‌ر کوره‌که‌یان هه‌بێت با په‌یوه‌ندى به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه‌وه بکه‌ن (0993578516) .. سه‌لیم عه‌لیکۆ له‌ساڵى 1992 له گوندى گۆرکان سه‌ربه ناوچه‌ى عه‌فرین له‌دایک بووه و دانیشتووی شاری عه‌فرینه .
له‌لایه‌کی تره‌وه گه‌نجێکی تر به‌ناوی ( عیسا عه‌لی محه‌مه‌د ) به‌ر له سێ مانگ بۆ دۆزینه‌وه‌ی کار و دابینکردنی بژێوی ژیانی خێزانه‌که‌ی، له گوندی تلبه‌دری شاری حه‌سه‌که‌وه رووی له باکوری کوردستان کردبوو. ناوبراو له‌و رۆژه‌وه بێ سه‌روشوێنه و تا ئێستا زانیاری له‌باره‌یه‌وه نازانرێت .
که‌سوکاری ئه‌و گه‌نجه ژماره ته‌له‌فۆنی (052 366 605) یان بۆ ئاگادارکردنه‌وه له هه‌ر زانیارییه‌ک له‌و باره‌یه‌وه بڵاکرده‌وه .
-----------------------------
گروپه چه‌کداره‌کان هێرش هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر گونده‌کانی رۆژئاواى کوردستان
له‌هه‌رێمى ته‌لکۆچه‌رى رۆژئاواى کوردستان گروپه چه‌کداره‌کانى به‌ره‌ی ئه‌لناسر، که‌تیبه‌کانى فاروق و ئه‌لته‌وحید که خۆیان به گرێدراوى سوپاى ئازاد له قه‌له‌م ده‌ده‌ن. نیوه‌ڕۆی دوێنێ هێرشیان کرده سه‌ر گوندى رمێلان، گروپه چه‌کداره‌کان هێرشیان کرده سه‌ر سایلۆى ناوشه‌که و له گوندى خۆبش که 5 کم له ته‌لته‌مره‌وه دووره و دانیشتوانى گونده‌که زۆربه‌ى عه‌ره‌بن.
له هێرشکه‌دا خه‌ڵکى گونده‌ى خۆبش ، وه‌ڵامى گروپه چه‌کداره‌کانیان دایه‌وه. له ئه‌نجام دا که‌سێکى گونده‌که به‌ناوى ( ئه‌حمه‌د فاید ) گیانى له‌ده‌ست دا و (6) که‌س بریندار بوون، (8) که‌س له خه‌ڵکى گونده‌که به دیل گیراون .
هێرشکرایه سه‌ر تلکۆچه‌ر
سه‌رچاوه هه‌رێمیه‌کان ڕایانگه‌یاند که گروپه چه‌کداره‌کانى به‌ره‌ی ئه‌لناسر، که‌تیبه‌کانى فارۆق و ئه‌لته‌وحید، هێرشیان کرده سه‌ر باشایان کرد، که (40) کم دووره له شارى ته‌لکۆچه‌ر، له‌ئاکامى به‌رخۆدانى گوندیان که پێک هاتبوون له دوو عه‌شیره‌تى عه‌ره‌ب به‌ناوى شه‌رابیه و عوبێد. شه‌رێکى سه‌خت رووى دا .
ڕاگه‌یه‌ندرا که گروپه چه‌کداره‌کان چوار ده‌ورى گونده‌که‌یان گرتووه .
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که رۆژی 27ی شوباتیش هه‌مان ئه‌و گرووپانه جارێکی تر هێرشیان کردبووه‌وه سه‌ر ته‌لکۆچه‌ری سه‌ر سنوور .
http://so.firatajans.com
No comments:
Post a Comment